بۆسکان

1. شوێنی پەنا و تەریک؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای سیوەیل لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان.

کۆرشە

کورشە، بەفر و بەستەڵەک.

ئاراسپاس

لە گەورەکانی ماد و بینەوانی پەرسگەی پانتائا بووە. بڕوانە وشەی ئار.

زناک

نێوی کێوێکە لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

باوەزێن

باوەشێن، باشێنەر، باهاوێژ، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.

کانیان

1. کۆی کانی، کۆی سەرچاوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی خۆی (شاپوور) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە داخەوە لە سەر ئازەرباییجان دێتە ئەژمار.

هەرووت

پاژێکن لە هۆزی سوورچی لە ناوچەی هەولێر، کە یەکجار کەللەڕەق و تۆسنن.

مەیرەم

1. مەیرەمێ، مەیرەم لە نێوی مریەم وەرگیراوە، کە نێوێکی کۆنی ئارامییە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

تۆشماڵ

سەرگەورەی بنەماڵە و هۆز.

گوڵچن

1. گوڵچین، هەڵبژاردە، تەڵچن؛ 2. شکڵی گوڵدروو؛ 3. ناوازە، تایبەتی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!