ژامەک
نێوی کۆنی گوندێکی کوردنشین بووە، لە ناوچەی سێواس، لە باکووری کوردستان، کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
دیمەک
1. داری ناو دیوار بۆ قاییمی؛ 2. جێگهی گاسن له ئامووردا.
ڕاکان
گاشەبەردی ژێر بەتاڵ. ئەم وشەیە لە لای مەریوان بەکار دەبرێ.
ڤیندا
1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ.
شناوە
1. پارچەزەوییەکی بچووکی کێڵراوی کێڵگە بۆ چاندن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی پشتدەر لە باشووری کوردستان.
دەماوەن
1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 5. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە.
هەراس
1. پشوو، وچان، وەکوو: هەراسی لێهەڵگرتووم)؛ 2. وەڕەز، ماندوو، وەکوو: (هەراسانم)؛ 3. ترس، خۆف، وەکوو: (هیچ هەراسێکم لێ نییە).
شەتاو
ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
هێمۆ
1. خاوێن، پاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
چاوە
1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست.