ئارتمیس

1. خوداژنی راو؛ 2. خواژنی مانگ؛ 3. نێوی کچی سه‌رداری گۆتی ئۆتانووس بووه‌ که‌ به‌ خودای جوانی نێوی ده‌رکردووه‌ و ژنی خه‌شایارشای پاشای ماد بووه‌. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.

ئاڤان

نێوی زنجیره‌یه‌ک ته‌پۆڵکه‌یه‌ له‌ نزیک شاری که‌رکووک، له‌ کوردستانی باشوور.

تارا

1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە)

تاجێ

تاج، کڵاوی سەری پاشایان.

ئەوەجە

پێویست، ئاتاج.

تۆسان

بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.

تۆکان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

پاشین

هەرەدوا، دوایین، دواگین.

ئاژار

داهاتی زەوی، ئەو بەرهەمەی کە لە زەوین رەنێوی دێنن.

دڵشێر

بە کەسێک دەگوترێ که لە ئازایەتیدا وەکوو شێر بێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!