قاپۆ

1. قاپۆک، ئەو شتانەی کە لافاو رایدەماڵێ و دەیخاتە قەراخ؛ 2. نیاز، ئاتاج. قاپۆم بە وەیس بوو، ئەویش بە سوننی دەرچوو!

بەرنا

1. شەپاڵ، ژیکەڵانە؛ 2. ئەو شوێنەی کە ئاوی نای ئاشی دێتە ناو.

شامار

1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.

ژیلوان

1. ژیلەوان، ئاگرەوان، کەسێک کە سەروکاری لەگەڵ ئاگرە؛ 2. کەسێک کە رەز و داری مێو بەخێو دەکا: رەزەوان، ئاگرەوان؛ (ژیل) بە تەنیا 1. واتای: بزووتن و جووڵان؛ 2. ورد، پێچەوانەی درشت؛ 3. وردەئاگری ژێر خۆڵەمێش دەدا؛ (وان)یش بەخێوکەر و بارهێنەر؛ (ژیلوان)یش 1. واتە ئاگرەوان؛ 2. رەزەوان؛ 3. ژیلوان: شاخێکە بەسەر گوندی مالوومەدا دەڕوانێ و بەرانبەر بە چیای ئاسنگەرانە و سەر بە ناوچەی سلێمانییە لە باشووری کوردستان. بڕوانە ژیلەمۆ.

گوڵبەست

بە گوڵ دەورەدراو، بە گوڵ پەرژینکراو.

باهیڤ

باوی، بەهیڤ، باییڤ، بادەم، چووالە، چەقالە.

بەناز

نازدار، خاوەن ناز، دەڵال.

پایەدار

خۆڕاگر، قاییم، راوەستاو.

خەزان

1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.

نەردین

نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!