ڕەنگار
رەنگی تۆخ و تیرە.
گەشبین
کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.
سلیوان
سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان.
ڕەوا
1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.
تاژان
1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).
ماتاو
1. ڕۆشنایی مانگ، ڕووناکی هەیڤ؛ 2. جۆرێک فیشەکی گڕگڕانە بۆ شەو نەورۆز. ئەم ناوەش فارسیی بووە و (مهتاب) بووە و کوردێنراوه و کراوە بە ماتاو، لە کاتێکدا فارس بە فیشەکی گڕگڕان ناڵێن: مهتاب.
ڕامیار
1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
لەرزانە
1. بەخڕە و بەزڕە، دەنگی لەرزینەوە؛ 2. خشڵێکی ژنانەیە؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
جگەرگۆش
جگهرگۆشه، فرزهن، منداڵ.
کەژۆک
بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.