کاوژان

گوندێکە لە خوارووی گوندی بێژوێ لە ناوچەی ئالان بەشی سەر بە سەردەشت. بڕوانە بۆ کاژان.

ئاشق

دڵدار، ئەویندار، بەندەواری کەسێ بوون لە ئەڤیندا.

ئاڤدار

لە کرمانجیدا بۆ مانگی نیسان بەکار دێ، هەر شتێک ئاوی زۆر بێ،

ئەردەهان

شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.

سەرنج

1. وردبوونەوەی بەوردیی؛ 2. چاوکردن لە شت.

هاتان

بەخت و ئێقباڵ، شانس.

ئاژینه‌

1. چه‌قچه‌قه‌ی ئاش؛ 2. گیایه‌که‌ شیره‌ی بنه‌که‌ی وه‌ک جاچکه‌ ده‌جاون؛ 2. چه‌کوشی بیراز (تعمیر)کردن که‌ سه‌ره‌که‌ی دگانه‌ی هه‌یه‌.

تۆژەر

لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا.

خەپە

1. گۆشتن، خڕوپڕ؛ 2. شانه‌ی قاڵیکردن؛ 3. دارێکی به‌ ددانه‌یه‌ کوڵه‌شی پێ کۆ ده‌که‌نه‌وه‌.

تەڤکۆ

تەواوکەماڵ، گردکۆ. بڕوانه بۆ تاڤکۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!