دەستگر
1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر.
تەمۆ
کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
هۆنا
1. دەنگی خۆش، دەنگی بەسۆز، وەکوو: به (هۆنا)یەکی خۆش دەستی پێکرد؛ 2. هێژی، هەنووکە، هێشتا.
فریشک
1. فرشک، پریشک، مەڵاژگ، مەڵاژوو؛ 2. پرشەی ئاو؛ 3. ژەک، هەوێنی پەنێر؛ 4. شیلاوک.
تیرەوان
بە کەسێک دەگوترێ کە لە تیرهاویشتندا شارەزا بێ.
ئازیز
ههژیار، بهڕێز، هێژا، خۆشهویست.
میرۆ
میرا، پاشای بچووک.
کیکان
نێوی هۆزێکی کورد بوو کە بەشێ لە هۆزی بڵباسیشیان لەتەکا بوو و به هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان و لەناوبردنی ساسانییەکان هەڵداژران بۆ ناوچەی ڕۆمادی بۆ ناو خاکی ئێراق و بە دەستی عەرەب تەفروتوونا کران و بە زۆر کردنیان بە عەرەب و لەناو عەرەبدا توانەوە.
هەناو
هەناڤ، دەروون، ناوسک، هوندر.
تیلمە
تیلماسک، باریکەنەوار، باریکەبڕاوەیەک لە پارچەی قوماش.