داسیلە

داسی بچووک.

چروسک

ڕووناکی، درەوشانەوە، بریقە

هیران

1. دارستان و باخ و باخات، دار و درەختی فرە و فراوان؛ 2. نێوی گەورە گوندێکی دڵگیرە لە نێوان شەقڵاوە بەرە و بالیسان لە باشووری کوردستان. هیران و نازنین دوو گوندن نزیک لەیەک و پێکەوە نێو دەبرێن.

ڕادانە

نێوی گوندێکی کوردنشینە له لای نەغەدە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

وەرتێ

1. شوێنی پڕگوڵ و گیا؛ 2. ناوەڕاست؛ 3. شوێنی ئاسی و سەختی وەک کوێسان و چیای رژد؛ 4. گوندێکە کەوتۆتە بناری چیای کارۆخ، کە ئەگەر لە گوندی (بۆتێ) وە بۆی بڕۆی، دەبێ بەشێ لە چیای کارۆخ ببڕی تا بیگەیتێ، واتە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ.

شاشیک

مێزەرە، کڵاودەسماڵی ژنانە.

ئاڤدار

لە کرمانجیدا بۆ مانگی نیسان بەکار دێ، هەر شتێک ئاوی زۆر بێ،

بەهارە

پەیدابوو لە بەهاردا، گەنمی بەهارە.

بێتوات

1. بێتواتە، جێگای گەورەبەغی زەڕدەشتییەکان؛ 2. ناوچەیەکە لە دۆژ (رانیە و دۆڵی بالیسان) لە باشووری کوردستان.

مەندێ

1. گیایەکە لە شێوەی هەڵز کە لە ژاژی و پەنێر دەکرێ و مەڕوماڵاتیش دەیخۆن؛ 2. لە گۆرانیی کوردیدا هاتووە: مەندانە و مەندانێ، لێ لێ مەندێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!