ساسۆن
نێوی هۆزێکی کوردی بەنێوبانگ و چیایەکە لە باکووری کوردستان، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لەوێوە راسا.
خەپەلە
خه‌په‌تۆڵه، خرپن.
داران
کۆی دار، دارگه‌ل.
ئاترۆدات
ئه‌م نێوه نێوێکی مادییه و نێوی یه‌کێ له نێوداره‌کانی ماد بووه له سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌خامه‌نشییه‌کان. به‌ڵام حه‌مه سدێق میرزا، له کۆپه‌ڕی کورد و دیرۆکه‌تاڵانکراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: (ئاترۆدات نێوێکی ئه‌فسانه‌یییه که که‌تسیاسی مێژوونووس، له جێگای بابی کوورشی هه‌خامنشی هه‌ڵیبژارد و یه‌کێ له خاڵه لاوازه‌کانی تێبینییه‌که‌ی که‌تسیاس وابزانم ئه‌وه بووه، که له گه‌نجینه نووسراوه‌کانی قڕاڵیه‌تی پارسدا وه‌ریگرتووه، یان له زمانی خه‌ڵک بیستوویه‌تی.)
مێهران
شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی رۆژهەڵات کە بە زاراوەی کەڵوڕی قسە دەکەن.
بالیان
1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.
کارداکا
مینۆرسکی لە زمانی (تورداگین)ەوە دەڵێ: بە پێی دوو پارچە بەردەنووسی وەدیتراو، کە وێنەیان لەسەر بووە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، کارداکا وڵاتێک بووە لەناو وڵاتی ئاشووردا کە کورد بەڕێوەی بردووە. بڕوانە کاردۆ.
پەروێش
کەڵگەت، چواشانە و بەخۆوە. نێوی کۆنی مادییە و لە بنەڕەتدا ئەبەروێش بووە و دوایی کراوە بە پەرویز!
ڕەگەز
بنچینە، نژاد.
گوڵبێن
جووانبین، ئاماژە بە ئینسانی گفت ولفت شیرینە.