بالیان

1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.

تاشان

1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان‌؛ 3. سزادان، جزیادان.

کەستەک

1. لەپکەی‌ ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تە‌ڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.

گەورێ

1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)

واژام

نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان‌.

دەبار

1. هاوهێز، هاوشان؛ 2. جێبەجێکردن.

ئارمیش

ئاورێشم، هەورێشم.

شەوێر

وریا و لەسەر هەست، هەستیار.

زێڕنیگا

نیگای گەرم و ئاگرین، نیگای پڕ لە عەشق و ئەوین.

بەرزە

نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە بەڵام دەوڵەتی (بعث) کوردەکانی ئەوێیان هەڵداشت‌ بۆ شوێنی دیکە و کردیان‌ بە عەرەبنشین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!