ئاوارە

بێ ماڵ و حاڵ، دەربەدەر

تاڤکۆ

1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

وەتمان

1. وەسمان، سووکەڵەنێوی (عوسمان) ە؛ 2. ئاڵوگۆڕکردن؛ 3. پاشگری وشەی (کانیوەتمان) ە، گوندێکە لە نێوان سلێمانی و دووکان.

ئارباکۆ

1. ئاربەباکۆ، ئاربەبای چکۆڵە؛ 2. نێوی پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.

کەژاوە

1. دارێ کە لە بن دیوارەوە وەبن کاریتە دەدرێ؛ 2. دوو سندووقی دارینەی سەرتاکی سەیواندارە کە لە کۆندا لەسەر پشتی هێستر و حوشتر و ئەسپیان دادەبەست و‌ سوواری دەبوون؛ کەژاوە زۆرتر گەورەکان و خانان و ئەو پیر و پەککەوتووانەی کە لە مەکە و مەدینە نەیاندەتوانی ڕێ بکەن، بۆ سوواریی کەڵکیان لێوەردەگرت.

نەبەرد

1. بەپشوو لە هەموو کارێکدا؛ 2. ئازا و هەرگیز نەبەز.

زەورا

نێوی گوندێک بووە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشوری کوردستان، لە نزیک گوندی کوردنشینی (بەغداد)، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەلأم کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.

وردا

وردا لە چاوگی وردان وەرگیراوە، واتە دامەزران و هێوردان.

ڕەڤۆک

1. سڵ، سرک؛ 2. قوشقی، تووڕە، تۆسن، گیاندارێ کە لە ئینسان بترسێ و هەڵێ.

بێرۆڤ

دەوەنێکی لێڕەوارییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!