دارتاکۆ

نێوی سەردارێکی کوردی سەردەمی (کوورش)ی هەخامەنشی بووە.

سەمەن

1. روومەت؛ 2. سەمەنگوڵ، گوڵی یاسەمەن؛ 3. زەردی کاڵ؛ 4. رەنگی کەوە؛ 5. گوڵەزێڕینە.

ئاباسا

1. ئابه‌م جۆره‌؛ 2. میرزا (نووسنه‌)ی شاپووری یه‌که‌می ساسانی؛ 3. نێوی هۆزێکی کورده‌ له‌ ناوچه‌ی قامیشلی له‌ ڕۆژاوای کوردستان.

ڕازێ

چیرۆک، داستان.

بەنستان

گوندێکە سەر بە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور کە هۆزی رێکانی لێدەژین.

ناوتۆ

دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!

وەرشەو

ئالیاژێکە تێکەڵ لە مس و زیو کە بریقەدارە و خەراپ نابێ و سینی و کەوچک و چەتاڵ و شتی وای لێ درووست دەکەن.

ئاژاک

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

تاژدین

دەوڵەمەندێکی ئەفسانەیی یە کە لە زۆربەی چیرۆکە کوردییەکاندا هەیە و مرۆڤێکی باش و خێرانکار بووە؛ لە بەیتی (مەم و زین) دا تاژدین کوڕی وەزیری برایم پاشای یەمەنە و مێردی خاتوو (ئەستی) یەی خوشکی خاتوو (زین) ە و لەو بەیتەدا بە (قەرەتاژدین) نێودێرە.

یۆنا

یەکتر، یەک و دوو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!