شاواز
1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.
بەزان
1. بەزین، شکست خواردن؛ 2. غاردان، هەڵاتن، هەڕاکردن؛ 3. دابەزین لە سواریی.
ڕۆژگار
رۆژیار، بە رۆژ تا شەو.
پەلشین
جۆرێک گیایە کە گوڵی وەنەوشەیی یان سوورشین دەردەکا.
فریانە
1. جۆرێکە لە پێنج جۆرەکانی ئاگری زەڕدەشت، کە دەبێتە ئاگری گیانی خەڵک و زیندەوەر؛ 2. هەوایێکە لە قەتارەکانی گۆرانیی کوردیی.
خەنیکە
1. شیوی شلهساوهری ورد؛ 2. قایشی نیر یان نێڵهی ملی گا.
شاریش
نێوی یەکێ لە شارەگەورەکانی سۆبارییەکان بووە لە 1110 ی بەرلە زایین.
پووڵەکە
1. جەستەیەکی خڕ و تەنکی ناوەڕاستکون و بریسکەدارە کە ژنان بۆ جوانیی بە جلوبەرگی وەکوو: کراس و کەوا و سوخمەدا هەڵیدەدروون؛ 2. هەروەسا جەستەیەکی تەنک و خڕە بەسەر پشتی ماسییەوە.
ئالال
ئاڵئاڵ، به زاراوهی کرمانجیی باکوور: سوورهگوڵ.
گژنیژ
گشنیز، جۆرێک سەوزەی خورێنییە کە بۆ ناو چێشت بەکاری دەبەن.