پەرشان

1. نێوی کێوێکە لە باکووری کوردستان؛ 2. جوان و رازاوە.

دەساوێژ

به‌ ده‌ست فڕێدراو.

پەچە

1. پێچە، پەچە، دەسماڵ یان تەنراوێکی رەشە کە ژنان لە کوردەواریدا بەتایبەت لە لادێ بۆ شەرمە یان شەرمکردن لە پیاو دەم و لووتی پێ دادەپۆشن. شەرمە کولتووری عەرەبە کە بە هۆی ئایینی ئیسلامەوە هاتۆتە ناو کۆمەڵگای کوردەواری. کـــــۆڵان بــەکـــــۆڵان جــــادە بـه ‌جــــــادە نەشمیلەی چاوجووان (پەچە)کەت لادە (عەلی مەردان) 2. پەچە، مۆڵگە، هەوێز، بێرە، رانەبێرە، بەو شوێنە دەگوترێ کە پەز و بزن (وردەماڵات)ی لێ دەخەوێنن بۆ شیردۆشین و وچاندەرکردنی شووان لە کاتی نیوەڕۆدا و کچان و ژنان دێن بۆ دۆشینیان. وەکوو: لەناو ران هاتەو شیر بە شانەوە لچی ها بە تۆز (پەچە)ی رانەوە (گەلێریی ناوچەی سنە)

فرێزە

پەرێز، جێگەی کشتوکاڵێ کە دروێنە کرابێ.

شاپەڕ

شاباڵی مەل، پەڕی گەورەی باڵی مەل.

دیبا

به‌رچاو هاتبا. وه‌کوو: سه‌ربه‌ستیم به‌چاو دیبا خۆش بوو.

بەرکۆژە

1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە‌؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.

ڕۆسەم

قارەمانی چیرۆکەئێرانییەکانە و بە پێی شانامەی فردۆسی و بەرهەمەکانی سەعدی شاعیرانی فارس، رۆسەم کورد بووە و زانایانی کورد لەم مەسەلەیە کۆڵیونەتەوە و ئەم بانگاشەیە بە راست دەزانن. کاک دەوڵەتشاهیش زیاتر لە 500 وشەی کوردیی لەناو ئەم داستانەدا دەرهێناوە و سەلماندوویەتی کە رۆسەم کورد بووە.

خامان

جۆرێک پارچه‌ی سپییه‌ بۆ کراس.

بەفران

1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!