شەوبەن

1. شەوژەن، داری دەرگا بۆ لەژوورەوە داخستن؛ 2. کۆسەکی خنجەر.

قەتارە

1. ریز، رزن؛ 2. پلە و پایە؛ 3. زەمبەرێکی سەر ژنانە، قەتارە و گێلگێلە؛ 4. قەتارەی فیشەک؛ 5. قەتارەی سوواران؛ 6. شتێک کە بە تنۆکە ئاو دەتکێنێ.

ڤاری

1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.

پێوار

نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.

بەسیرە

گیابەسیرە، جۆرێک گیایە کە کەو زۆر حەزی لێیە و لە چێشتیشی دەکەن و بۆنی وەکوو بۆنی پیچک و کنیواڵە.

لاجان

1. لاجانگ، نێوان ڕوومەت و ئەستۆ؛ 2. ناوچەیەکە لە موکوریان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

خەڵات

1. پێشکەشی، دیاریی؛ 2. لە زۆر شوێنی کوردستان بە (کفن) ی مردوو دەڵێن: خەڵات؛ 3. هەروەها بەو کەلوپەلەی کە رەگەڵ بووک دەخرێ بۆ ماڵی زاوا دەگوترێ: تەیارەک یان خەڵات.

ڕۆژنە

رۆچنە، ئەو کون و کەلەبەرانەی خانوو کە رووناکی هەتاوی لێوە دێتە ژوورێ.

بیرەوەر

خاوەنبیر، خاوەن هزر و بەزەین، بیرا.

نەبەز

پاڵەوان، شکستنەدراو، نەشکاو، بەهێز و توانا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!