پێروو

1. ئەستێرەی کۆ؛ 2. منداڵی پاگرتووی فێرە رۆییشتن.

هەساران

1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە.

دیانا

نێوی کچی ژووپیتر، خواژن (رب النوع) ی رۆمییه‌کان بووه‌؛ نێوی شارۆچکه‌یه‌کی کوردنشینه‌ له‌ باشووری کوردستان، که‌ کوردی مه‌سیحی و موسوڵمانی تێدا ده‌ژی. ئێستا نێوی دیانا کراوه‌ به‌ (سۆران).

یارسا

نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.

ئەیناخ

نێوی تیرەیەکە لە هۆزی گەورەی جاف، لە ناوچەی (جوانڕۆ)، کە لە کۆندا کوێستان و گەرمیانیان کردووە، هاوینان چوونەتە چیای شاهۆ و زستانان دابەزیونەتە خوارێ.

ڕەبەن

1. کۆکم، قازاخ، سەڵت، تاکوتەنیا؛ 2. هەڵوەدا، ماصلەکۆڵ.

ئاتۆسا

1. نێوی كچی ئا‌رده‌شێری دووهه‌می ساسانی بووه‌؛ 2. نێوی یه‌كێ له‌ كچه‌شازاده‌كانی كوردی مانایی بووه‌ له‌ ساڵی 714 ی به‌ر له‌ زایین.

ئاژوان

گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

ڕاگا

1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.

ژاڵانی

چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!