تابلۆ
نووسراو یان بە قەڵەم کێشراو بۆ هەڵواسین.
بابوونە
گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە.
ڕەبەن
1. کۆکم، قازاخ، سەڵت، تاکوتەنیا؛ 2. هەڵوەدا، ماصلەکۆڵ.
ڕەوا
1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.
زەریا
زرێ، زەلیا، دەریا.
ژنێن
نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.
چریکە
1. دهنگی خۆش، وهکوو: چریکهی ئینسان، چریکهی بولبول؛ 2. ئا مرازی پهموو له دهنک جوێکردنهوه.
شەپۆل
پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.
پێناو
1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
ئاوهزێو
رووکێشی زێوین، شتێک که به ئاوی زێو رووکێش یان رهنگ کرابێ.