هەرمێ
1. هەرمۆ، هەمرۆ، میوەی هەرمێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
کارتیک
1. بڕبەندی بچووک و نەرم؛ 2. سەروەسیەت.
کامیار
پیرۆز، سەرکەوتوو، کەسێ بە مراد و مەبەستی خۆی گەییشتبێ.
باجەڵان
بەت گلا، بەت جلا، باجەڵان، نێوی هۆزێکی کوردە لە هەرێمی کرماشان، کە دەبنە دوو تیرە: (جەمەوەر و قازانلوو). هۆزی باجەڵان لە دەوروبەری قۆرەتوو و هەورێن و شێخان و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی و ناوچەی دەرگەزێن و دەیژ و لەلای (قەزوێن) یش هەن. بۆ واتای وشەی باجەڵان بڕوانە وشەی کەڵوڕ لە بەشی کوڕان.
ڕاگر
1. راگیر، کۆنترۆڵ؛ 2. رێگر، چەتە؛ 3. بەرپێگر، پێشپێگر؛ 4. گیردەر؛ 5. ئاگادریکەر؛ 6. پاشبەندی وشەیە وەکوو: گوێڕاگر.
شۆڕەژن
ژنی باڵابەرز و سالار.
مەندێ
1. گیایەکە لە شێوەی هەڵز کە لە ژاژی و پەنێر دەکرێ و مەڕوماڵاتیش دەیخۆن؛ 2. لە گۆرانیی کوردیدا هاتووە: مەندانە و مەندانێ، لێ لێ مەندێ.
دارێنە
1. سەلە، نانەشان؛ 2. گوندێکە لەلای بانە، ئەو گوندەی کە شەهید سمایلی شەریفزادەی تێدا شەهید بوو.
پەلکە
کەزیە، قژی هۆنراوە.
مازنێ
1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە باشووری کوردستان.