شانیک

1. شانەک، شانی، نیشانە، بەڵگه؛ 2. شادە، شایەت، ‌شاهید، ئاگادار لە رووداو؛ بۆ نموونە: شانیکت کێیە بۆ ئەو کارە؟ واتە: شایەتت کێیە بۆ ئەو رووداوە.

پرپرە

1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.

هەیڤ

مانگی ئاسمان، مانگی ساڵ.

زانیار

خاوەن زانست، هاوڕێی زانست.

کاشیان

1. کیوی سەخت و عاسی؛ 2. کەمەرەی کێو. 3. گوێسووانە، (لە سەر کاشیان راوەستابووم).

حەریر

1ز پارچه‌ی ره‌ش, 2. شارۆچکه‌ و ده‌شتێکه‌ له‌ لای باتاس له‌ باشووری کوردستان؛ 3. خواردنێکه‌ له‌ ئارد درووست ده‌بێ و وشک ده‌کرێته‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌ی ده‌که‌ن و هه‌ڵیده‌گرن بۆ زستان.

سەڵماس

وشەیەکی تورکیە؛ نێوی کۆنی سەڵماس شاری (شاپوور) ە لە ئازەرباییجان و کوردستان. بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم شارە ئازەرین و کوردیشی تێدا دەژی، بەڵام سێ بەشی زیاتری گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە، کوردن.

خانیلە

خانیلە گوندێکە لە ناوچەی روانسەر لە کوردستان.

ئەنجام

ئاکام

ئێنێ

گوندێکە لە بن چیای کۆدۆ، لە کوردستانی باشوور.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!