ئاکان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی باکوور کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئاری
1. نیشتەجێ، بەرانبەر بە کۆچەر؛ 2. کۆمەک، یاریدە؛ 3. تیرەیەک لە مرۆڤ کە ئێرانییەکان خۆیان بە پاشماوە یان لە رەگەزی ئەو تیرەیە دەزانن.
پەشمینە
لە پەشم سازکراو، پارچەیەکی جووان و نەرمە کە لە خوری ساز دەکرێ.
گوڵبەدەن
لەش وێنەی گوڵ، بۆ لەشی ژنی جوان و پێکەفتگ بەکار دێ.
مەزن
1. سەرۆک؛ 2. گەورە. وەکوو: (چیای مەزن)، (خودای مەزن)
خاڵخاس
خاڵچاک، خاڵجووان و لهبار.
بەرزێ
1. باڵابەرز، بەژنوباڵاجووان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
خولیا
1. کهڵکهڵه، خهیاڵ؛ 2. ئارهزوو؛ 3. ههوهس.
تارمە
1. هەیوانی سەردانەپۆشراو؛ 2. مەعجەرەی بەرهەیوان.
چاودێر
چاو لە شتێ کردن بۆ ئاگالێبوون.