لارە
1. ڕۆیشتنی بەناز؛ 2. جۆرێک دەنکە لەناو گەنم دەڕوێ؛ 3. توندگریانی زاڕۆک؛ 4. بزووتنەوەی گیا و لکەداری ناسک لەبەر با؛ 5. جۆرێک گەنم.
خوناو
1. خوناڤ، شه‌ونم؛ 2. بریشکه‌بارانی زۆرورد و له‌سه‌ره‌خۆ؛ 3. ئاوی شۆربا و قاورمه.
ئاردا
ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا
مانە
1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکوور‌ی بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.
دارۆ
1. وشەیەکی هەورامییە و واتای (هەیە) دەدا، وەکوو: هەرکەسێ کەسێ دارۆ یار نەوڕەسێ دارۆ؛ 2. کورتکراوەی نێوی (دارا) یە.
گەنجینە
1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
حەمشین
شه‌لیل، هه‌شتاڵوو.
پارێز
1. خۆپاراستن، دووریگرتن لە خۆراکی ناساز لە کاتی نەخۆشیدا؛ 2. نیشتنەپارێز بۆ راو، دانیشتن لە کۆڵیتدا بۆ نەچیر.
هێڤی
ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.
ئاترۆ
به ئاوێستایی ئه‌ته‌ر، به پاله‌وی ئاتۆر و ئاته‌خش، ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاترۆپاتین یان ئازه‌ربایجانی کۆن وه‌رگیراوه. له سه‌رده‌می ماده‌کاندا به خاکی موکریانی ئه‌وڕۆیان گوتووه: مادی بچووک و پاشان ئاترۆپاتین یا ئاترۆپاته‌گان یا ئازه‌ربایجان، که ئه‌وڕۆکه ده‌ڵێن موکریان.