بارس

نێوی باوکی (ئارتم) ی گەورەئەمیری ماد بووە. بڕوانە ئارتم.

هێما

هێما دوو واتای جیاوازی هەیە: یەکەمیان واتە: بەلاچاو، درکە، ئاماژە، وەکوو:

زەرنج

1. نێوی گوندێکە لە کوردستان؛ 2. جۆرێک گوڵە لە چیا دەڕوێ.

باسار

وێژەری بەرنامەی رادیۆ و تەلەڤزیۆن.

قەسیلە

جۆرێ کەچکی دارین.

کورتێ

کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.

ڕەوان

1. هەر شتێک کە لە رەوت و رۆدا بێ، وەکوو: ئاوی رەوان، ئەسپی رەوان؛ 2. خوێندنەوەی بێ گرێ و گۆڵ؛ 3. ناردن و کل کردن.

دێرک

1. دێریک، دیرۆک، مێژوو؛ 2. کەونارا، زۆر کۆن؛ 3. نێوی شارێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

شاکەژ

کێوی گەورە و مەزن.

بێریڤان

ئەو کەسەی کە ئیشی بێریاتی دەکا. (ڤان) وەکوو پاشگری وشە، لە زاراوەی کرمانجیدا هەر هەمان پاشگری (وان)ە کە لە زاراوەی سۆرانیدا هەیە و واتای پسپۆڕی و ئاگاداری و پاراستن و چاوەدێری و لێزانین و لێوەشاوەیی و بەخێوکردن دەدا، وەکوو: باخەوان، دەشتەوان، گاوان، شاخەوان و فڕۆکەوان و هیدیکە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!