شابەز
سەرۆکی بازرگانان، گەورەبازرگانی شار.
ئاردوو
1. ئاوردوو، ئارزاڵه، سووتهمهنی؛ 2. سووتمان، ئاگرکهوتنهوه. بڕوانه (ئار) له بهشی کوڕان.
ڕەخسان
خۆبەخۆ وەدیهاتن.
ئەسپین
هۆرە، پوواز، دارۆکێکە دەخرێتە قەڵشی دارەوە تا وێک نەیێتەوە و بە تەور بیشکێنن.
ئامێ
1. دایک؛ 2. سووکهڵه نێوی ئامێنه.
مەڵۆ
1. ئەو گوڵ و چیچک و وەنەوشەیەی کە پڕ بەدەست، یان پڕبەمشت دەیڕنێن و دەیبەستن و چەپکەی دەکەن بۆ دیاری؛ 2. ئالیکی دروێنەکراو، باوەشێ گیای دروێنەکراو، ئەو گیا و کەما و گزرەیەی کە بە داس یان کەرەنتوو لە جاڕ یان یاڵ و کێودا دەیبڕن و مەڵۆ مەڵۆ دایدەنێن و دوایی کۆی دەکەنەوە و دەیکەن بە تایه و لە خەرماندا هۆڵەی دەکەن بۆ زستانی ئاژەڵ؛ 3. بەشێ لە سێبەشی گیا و گزرەی دروێنەکراو. مەڵۆ، نێوی کچێکی دووڕەگە لە دانمارک، کە دایکی دانمارکییە و باوکی کوردە.
دیلۆک
گۆرانیی هەڵپەڕکێ، گۆرانیگەلێک کە لە داوەتدا دەگوترێن.
مەردۆخ
1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.
سەوزەلێ
1. ئەسمەری بچکۆلانە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
سۆکار
شاخێکە لەلای تەڕگەوەڕ و مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.