مەرزە

1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.

سوورەگوڵ

گوڵی سوور.

ڕاژۆ

1. کاریتە و دیرەگی بچووک؛ 2. گوندێکە لە کوردستانی رۆژهەڵات.

سمیلان

چیایەکە لەبن گوندی رۆستی لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.

دابوون

1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون.

ڤەبوور

پاشەکەوت، پاشەنیا، پاشەناز.

سیما

دیمەن، روومەت، دیدار، بیچم.

ڕەوشەن

1. رۆشن، رووناک؛ 2. دیار، لەبەرچاو .

خەڵات

1. پێشکەشی، دیاریی؛ 2. لە زۆر شوێنی کوردستان بە (کفن) ی مردوو دەڵێن: خەڵات؛ 3. هەروەها بەو کەلوپەلەی کە رەگەڵ بووک دەخرێ بۆ ماڵی زاوا دەگوترێ: تەیارەک یان خەڵات.

سەربەرز

سەربڵند، سەرفراز.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!