فەرەنگ
وشەدان، کۆپەڕێک کە قسە و ئاخاوتنی زمانێکی تێدا کۆکرابێتەوە.
کنێ
1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
ڤیان
1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە.
ڕێبازە ئەدەبییەکان
رێگەی هاتوچۆی زۆر.
ئالاڤ
کهرهسه و ئامێری کشتوکاڵ.
خونچەزەر
پشکووژی زهرد، خونچهی زهرد.
پنکاف
گوڵاو، ئاوی گوڵ.
خاتێ
خاته، نازنێوی خاتوون.
کەلیان
1. چەند ملە و کەل پێکەوە؛ 2. کۆی کەل: گەردەنە، ملە، وەکوو کەل یان گەردەنەی ئارێز؛ 3. (کەلیان) سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە نیوە زاراوەی جافی.
زارگەش
قسەخۆش و رووخۆش.