دۆتمام
کچهئامۆزا، کچی مام.
زەنگیلان
نێوی ناوچەیێکە لە کۆماری ئازەربایجان.
کوردیا
چێشتی هەرزنی وردکراو بە ڕۆن.
باهوو
1. باهۆ، هاولفی وشەی (شان و باهۆ)؛ 2. قووڵ، کوور؛ 3. وەرەقەکردنی دیوار و ئەشکەوت و خەندەقی دەوری باخچە و شتی وا؛ 4. لاشیپانەی دەرگا؛ 5. ئاڵووەداری دارەڕا؛ 6. شاهێنی تەرازوو؛ 7. ئاسۆگ، کەناری ئاسمان؛ 7. ئاسۆ؛ 8. دارێکی شووشەییە دەکرێ بە چووارچێوەی دەرگا و پەنجەرە و شتی دیکە.
بانین
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو عەرەبدا توانەوە.
مازنێ
1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە باشووری کوردستان.
گوڵبەهار
1. گوڵێکی سەوزی پڕ پەڵکە؛ 2. چیچەکی دەشت کە لە کاتی بەهاردا دەڕوێ.
پایەدار
خۆڕاگر، قاییم، راوەستاو.
حەلین
توانەوە، شتێک کە لەناو شتێکی دیکەدا ون دەبێ، نەمانی شتێک لەناو شتێکی دیکەدا.
کانیلان
1. دۆڵی پڕکانی، لانکەی کانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەوشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.