بابیلان
وشەی خۆشەویستی بۆ دوانی لە خۆ گچکەتر.
ئاژین
1. ئاوبەردانە سەر شێف بۆ نەرمبوونەوە؛ 2. ئاوەنیاکردن؛ 3. زبر وەک زبری بڕبەند و بەرداش.
ئەرسەم
نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.
کانیژە
1. گوڵەگەنم؛ 2. کانی بچووک. وەک چۆن دبێژین: بانیژە.
ڕاستۆ
راستگۆ، ئینسانی بێدرۆ.
مەیرەم
1. مەیرەمێ، مەیرەم لە نێوی مریەم وەرگیراوە، کە نێوێکی کۆنی ئارامییە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
سەنجر
نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.
پاسین
دەشتێکە لە رۆژهەڵاتی ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان.
داڵاهۆ
دالأهوو، نێوی کێوێکە لە ناوچەی (رێژاو) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیک چیای (بەمۆ) لە دۆژ کرند و قەسری شیرین، کە گڵکۆی (باوە یادگار) کەوتۆتە بناری ئەم کێوە.
زەڕیلە
باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.