باسرەت
گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان.
تەڵا
زێڕ، ئاڵتوون.
دەشە
دیمهنجوان، بهدیمهن.
ئەسرین
فرمێسک، رۆندک، ئەسر؛ لە ئاوێستادا کە بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی و هەورامی نووسراوە، (ئەسروو، ئەسراڤ) هاتووە.
خۆشناو
1. نێو بە چاکدەرچوو؛ 2. جۆرێ ترێی رەشە؛ 3. هۆزێکی کوردە لە ناوچەی هەولێر، بەو ناوچەیەی کە ئەم هۆزەی تێدا دەژین دەصێن: خۆشناوەتی.
لیرا
`گیای شاتەرە.
ڕکان
باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم).
خانیان
1. هۆزێکی کوردە لە (جزیر و بۆتان) کە شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانی لە مێژووی (کورد و کوردستان) دا دەڵێ: لە دەوروبەری بایەزید دەژین. بڕوانە خانی لەسەرەوە؛ 2. خانیان گوندێکە لە ناوچەی شاسواری شیراز کە قسەکردنیان تێکەڵێکە لە کوردیی و گیلەکی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی مەراغە و کوردیی قسە دەکەن.
ئاسیدە
ناوێکی کورمانجییە، حەلوایەکە کە دۆشاوی لەگەڵ بێ، لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو دروست دەکرێ.
ئارینا
1. له رهگهزی ئاریایی، 2. وردکردن و هاڕین؛ 3. نێوی چیایهکه له ناوچهی ههکاری. بڕوانه (ئاری) له بهشی کوڕان.