لازان
کۆی لاز، وشەی لاز بەتەنیا 2 واتای هەیە: 1. (شەک) و (بەران)ی چووار ساڵە، 2. کوڕی گەنج و شۆخ و شەنگ. (لازان)یش واتە: کۆی بەران، کوڕگەلی شۆخ و شەنگ.
بوار
1. بەهار؛ 2. تەنکایی ئاو کە رێی هاتوچۆ بدا؛ 3. هەل، فرجە.
قەمەر
1. ئەسپی سووری ئاماڵڕەش، کوێتی داوێنتاریک؛ 2. مرۆی ئاماڵڕەش، ئەسمەر؛ 3. گوندێکی باشووری کوردستانە.
بڕوا
لە شتێ دڵنیا بوون، بڕوا بە کەسێ کردن. بڕوانە باوەڕ.
بێرمە
نێوی سێ گوندن لە بن چیای سپاکۆ لە ناوچەی رواندز کە بە بێرمەی دینداران بەنێوبانگن.
چیلەک
1. چهپهر، تهیمان، شووره؛ 2. گوندێکه نزیک گوندی چهخماخدهره له بان لایلاخ له ناوچهی سنهله رۆژههڵاتی کوردستان.
پژاو
1. دەشتی زەق و بەراو؛ 2. دەشتێکە لەبەری زرێبار، کە (ماش)یان لێ هەڵدەبەست بۆ ماسیگرتن؛ ماش: وەکوو تەیمان و کۆڵیت، لەبەراو درووست دەکرێ تا ماسی تێبکەوێ و بیگرن.
ئاسکۆڵ
ئاسکۆڵه، ئاسکهڵه، مهبهست له ئاسکی بچووک و خنچیلانهیه.
کەزیزەر
کەزیەزەرد، قژزەرد.
شامی
1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.