ژاڵانی
چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە.
مەڵبەند
1. (کان)ی ژێر زەوی؛ 2. سەرزەوینی جێگەژیان.
تۆڵە
هەق سەندنەوە، مافوەرگرتنەوە.
لیلاڤ
شڵێوە، دوودانگ، بارینی بەفر و باران پێکەوە.
ئارهنان
نێوی گوندێکه له چهند کیلۆمیتریی شاری سنهوه که له کۆندا دابڕی ئهردهڵانهکان بوو. بڕوانه (ئار) له بهشی کوڕان.
پەڵووشە
گەون، بنه تاڵوو، جۆرێک گەونە کە ساقەتەکەی دەکەن پووشوو.
ساڤا
ساوا، شتی تازەرسکاوی وەکوو: ئینسان، حەیوان، رووەک.
بەرکۆ
1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.
لانۆ
بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.
درەوشە
درهوش، بریسکه، بریقه.