ئازێنه

خۆشه‌ویست، دڵسۆز.

سنوور

کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز.

دەماوەن

1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 5. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە.

ڕەنگە

1. چۆنیەتی رەنگی دیمەن لەبەرچاو؛ 2. چۆنیەتی بیچم و شێوە؛ 3. لەوانەیە؛ 4. تەرز، جۆر. نموونە: شەنگ، شەنگە.

سەڵماس

وشەیەکی تورکیە؛ نێوی کۆنی سەڵماس شاری (شاپوور) ە لە ئازەرباییجان و کوردستان. بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم شارە ئازەرین و کوردیشی تێدا دەژی، بەڵام سێ بەشی زیاتری گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە، کوردن.

لازان

کۆی لاز، وشەی لاز بەتەنیا 2 واتای هەیە: 1. (شەک) و (بەران)ی چووار ساڵە، 2. کوڕی گەنج و شۆخ و شەنگ. (لازان)یش واتە: کۆی بەران، کوڕگەلی شۆخ و شەنگ.

زەڕیلە

باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.

زەوار

زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران.

پەیوەن

1. تێکەڵی و دۆستی؛ 2. موتوربەی دار و هیدیکە.

ترووسکە

بریقە، برووسکە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!