هەرەس
1. رنوو، رنی، کلێڵە؛ بەربوونەوەی کلێڵەبەفر لە زستاندا لە لووتکە و قەدپاڵی شاخ و کێوەوە بۆ ژێر؛ 2. پسان و داڕووخانی پارچەبەرد و خاک لە چیا؛
لانکێ
1. لانک، لاندک، بێشکە، دەرگووش، دەیدیک؛ 2. سەربەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.
پنکاف
گوڵاو، ئاوی گوڵ.
سوێرە
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
بووارە
بووار، دەرفەت، ماوە.
ئەردەهان
شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.
گوڵنیشان
وەک گوڵ، لە نیشانەی گوڵ.
پێشکەوت
پێشچوو، پێشکەوتوو.
کناچە
1. کناچێ، بە زاراوەی هەورامی واتە: کچێ، کەنیشکە؛ 2. بەو کیژەی دەگوترێ کە هێشتا مێردی نەکردبێ؛ 3. کنا، کەنی، وشەی ڕووتێکردنە بۆ بانگکردنی کچ؛ 4. دەنگی پۆڕ.
ڕەنگینە
1. کۆی وشەی (رەنگین) ە واتە رەنگاوڕەنگ، خوشیک؛ جووانچاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کەڵوڕی.