ئارتیم
پاڵەوانێکی سەردەمی مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.
کاڵێ
1. کاڵوکرچ؛ 2. لە کوردستان ئەم نێوە بۆ کچ و بۆ کوڕیش بەکار دەبرێ، لە بنەڕەتدا بەو کەسەی دەگوترێ کاڵێ، کە ڕەنگی قژ و سەروچاوی کاڵ یان زەرد بێ؛ 3. هەوای قەتارێکی لادیواری ناوچەی سنەیە.
ڕازیانە
1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
زایەڵە
دەنگدانەوە، شیوەن و گریان.
ئاته
وشهی ههژیاری و خۆشهویستیی منداڵه بۆ دایک
ڤارکان
نێوی هەوارێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
ڕۆژبەیان
نێوی عەشیرەتێکی کوردن کە لە باشووری کوردستان دەژین و جەمیل رۆژبەیانی نووسەر و زانای بەنێوبانگ که بە دەستی حکوومەتی بەعس کوژرا و زۆڵەکورد کوشتی، لەم هۆزەیە.
کاخڵی
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن.
شاخەوان
زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.