هانا

1. هەنا، هەتەر، بڕ، سۆمای چاو، بڕستی دیتن، سۆمای چاوم کز بووە و هانای نەماوە؛ 2. سرەوت، واز، هانام لێ بڕاوە بێوازم؛ 3. هێز و توانا، هانام نەماگە؛ 4. بەفریاهاتن، یارمەتیدان، بەشکەم بیت بە هانامەوە؛ 5. هیوا و ئاوات، بێ هانام چیبکەم؛ 6. تکا و لاڵە، هانام هێناوەتە بەر تۆ؛ 7. هانێ، ئەو جۆرە، ئاوەها، بۆ شتێکی هانا (هانێ) ئینسان نابێ تووڕە بێ.

پاکۆ

1. خاوێن، پاقژ، پاگژ. (با خەرمانەکە پاکۆ کەین، ئەوسا بار دەکەین)؛ 2. باوەشەگیای نەبەسراو، هێندەی لەبن باخەڵ بنرێ؛ 3. گیای دووراوی بەسەریەکداکراوی نەبەسراو.

تازیلە

وردەبڕوێش، بڕێشی ورد.

ئەردەهان

شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.

پاکین

پاک و خاوێن.

بەندێر

1. کەسێک کە لە بەند و بەندان شارەزا بێ؛ 2. بەیتبێژی چاک و وریا؛ 3. بەیتبێژ و فڕاوێژی زیرەک؛ 4. ئاڵا، بەیداخ.

شابسک

ئەگریجەی درێژ و پڕ، قژی درێژ و جوان.

پاشکۆ

کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا.

سیالە

نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان و بوو بە شارێکی عەرەبنشین.

باوێن

بڕوانە باوەزێن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!