ئەزوا
1. دەرمانێکی تاڵە وەکوو سیر؛ 2. گیای بۆنخۆش، بەهارات، هەزوە، هەزبێ؛ 3. سەبر و قەرار. وەکوو: بێ ئەزوام.
ئۆرمان
1. لەناوەڕاستا جێگرتوو؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بەرواری سەروو لە باکووری کوردستان.
وەرژێن
وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: لەبەرهەڵگرتنەوە، لەبەرنووسینەوە.
هانە
1. هانکە، کانی، سەرچاوە؛ 2. دنە، هان، هانەهانەی مەدە؛ 3. هەناسە، هانەم بڕیا ئەونە پفم پێدا کرد؛ 4. ئەوەتان، ئەوەتا، هانە ئەو ناوه بۆ خۆیان کایە دەکەن.
هەلین
وشەیەکی کرمانجییە، 1. حەلین، حەلیان، توانەوە؛ 2. بەرزی کەوە؛ 3. بیبە، لابە.
چاکبین
باشبین، ئینسانی باش و خێرخواز.
ئێوەت
چاودێریکەر، پەرستار.
هەردی
خەڵکی کێوپارە، چیانشین؛ بڕوانە هەردە.
تاراز
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ڕاڤیار
راوکەر، نەچیرەوان.