نەچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
ڕەهوان
نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.
بالێتان
1. شوێنی بەرز و هەڵاتوو؛ 2. چووکە گوندێکی ناوچەی سەردەشتە لە داوێنی چیای ئالان، نزیک بە گوندی مۆلێتان لە کوردستان.
یاسۆ
نێوی گۆرانیبێژێکی کورد بووە لە ناوچەی سەرحەدی کوردستانی باکوور .
ڕاوەک
راوک، راڤک، پاڵوێنەی شیر و شتی تراو.
دڵبەند
گراویی، ماشقه.
ماریا
1. پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان یا مانای؛ 2. نێوی هۆزێکی کورد بووە. بڕوانە ماردین لە بەشی کوڕان.
بادێ
باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.
زاویتە
1. نێوی دۆڵ و شارۆچکەیەکە لە بادینان لە کوردستانی ئێراق؛ 2. بای ساردی رۆژەڵات.
پەرەنگ
لەرزانەی گوارە، پۆلوو، پەنگر، سکڵ.