سەوزە

1. ئەسمەر، رەشتاڵە؛ 2. سەوزی خواردن؛ 3. جۆرێک کشمیش.

سامتین

سامتیک، سامتی، جۆرە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە.

ئارگا

ئاورگە، ئاگردان. بڕوانە وشەی ئار.

ساوە

جۆرێک ئەستێرەی گەڕیدەیە.

باڵار

باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.

ئاجاخ

ئاشکرا و دیار، خوویا، خۆیا.

ئاره‌ناک

نێوی چیایێکه‌ له‌ ناوچه‌ی بینگۆڵ، له‌ کوردستانی باکوور.

ئاشۆت

بەفری لەسەریەک کۆوەبووی داوێنی چیا، رمەبەفری لاپاڵان.

کۆماس

نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان سنە و مەریوان و سەقز، کە پێیان دەگوترێ هۆزی کۆماسی.

شاملوو

1. من شام؛ 2. خەڵکی شام. 3. نێوی دوو گوندی کۆن بوون لە شارەزوور کە لە سۆنگەی لەمپەری دەربەندیخاندا چۆڵ کران و بوون بە ژێر ئاوەوە؛ 3. سەرنێوی شاعیری پایەبەرزی فارس: (ئەحمەدی شاملوو) ە؛ وشەی شام وشەیەکی عەرەبییە و لە زمانی کوردیی و فارسیدا وشەیەکی هاوبەشە واتە: سەرەتای شەو و نانی شێوان؛ وشەی (لوو) ش پاشگرە و واتە: سەربە، لەمەڕ، وەکوو هۆزی حەیدەرانلوو، سەربە حەیدەرن؛ دیسان شام چەند واتای دیکەی هەیە: 1. شام: تەنگی نوێژی شێوان؛ 2. شام: نێوی کۆنی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتی سووریەیە؛ 3. شام: گرێ و خڕایی سەخت لەبن پێست، لک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!