سۆران
1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە.
گوڵبەسەر
1. کۆتری کاکۆڵدار؛ 2. کەسێک کە گوڵی دابێ لەسەر.
بندین
تەختی چۆم و رۆبار، بنی چەم، کەفی رۆخانە.
قشڵاخ
1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.
ئاوا
ئاوەدان، ئاوهها؛ ئابهمجۆره، ون و نادیار، ئاوابوون یان ونبوونی رۆژ و مانگ و هیدیکه.
تنۆک
دڵۆپ، دڵۆپەی باران و ئاو.
تاسە
مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.
دارتاکۆ
نێوی سەردارێکی کوردی سەردەمی (کوورش)ی هەخامەنشی بووە.
ئاشتیخواز
کەسێک کە خوازیاری ئاشتییە
سارا
سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.