فادل
1. فادل و فادیلە و هەندێ نێوی لە گوێن ئەمانە هەیە کە لە باکووری کوردستان بەکار دێ و بڕێکیان سەیر و سەمەرەن و بێواتان؛ دوور نییە فادل و فادیلەش لە نێوی فاتم کەوتبێتنەوە؛ 2. فادیلە سەر بەندی گۆرانییەکەی کوردییە.
دابێژ
1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا.
سێریا
گەورەگوندێکە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
جەمین
جهبین، تهوێڵ، ههنیه، ناوچهوان، ئهنی.
بەسۆز
1. خەمگین و دڵگیر؛ 2. دەنگی نەرم و خۆش؛ 3. بەگفت، بەپەیمان؛ 4. لەسەرکەیف؛ 5. دڵسۆز.
کەیا
1. نازنێوی پیاوی بەدەسەڵات، کوێخا؛ 2. کایە؛ 3. ژەندنی تراو، وەکوو مەشکەت کەیاندووە؟!
بریقە
درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.
جگەرسۆز
مێهرهبان، خهمخۆر و دڵسۆز.
بریندار
زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ.
واژام
نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان.