بوویەر

1. رابردوو؛ 2. رووداو.

ئۆشین

گیایه‌کی گه‌ڵاورده‌ که‌ ئاژه‌ڵ نایخوا.

ئارهان

ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو. بڕوانە وشەی ئار.

یارین

دۆست و گراوی.

ڕۆژانکۆ

نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.

شەوبێر

1. شەوبوێر؛ 2. شەونشین.

شەیدا

شێت و شێواوی ئەڤین، دێوانەی عەشق، ئاڵۆز و پەشۆکاو لە ئەویندا.

لیرە

1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.

پاڵەوان

1. رنجبەر، پاڵە، سەپان؛ 2. پەڵە دەخڵی نەدووراو؛ 3 مرۆڤی زۆردار و بەهێز؛ 4. دارێ کە دەخرێتە بن کاریتەوە؛ 5 فەرمانبەری شار؛ 6 پاڵە: شاری ئەو کوردانەی کە لە کۆندا سەر بە ئایینی زەڕدەشتی بوونە؛ 7. شاری گاوران؛ 8. دەربار و دیوەخانی گەورەپیاوان؛ 9. نێوی کۆنی دیالێکتی کەڵوڕی کە لە ئێراندا فارسەکان بە هەڵە پێی دەبێژن: زبان پهلوی (فارسی میانه) لە راستیدا زووانی کوردەکانی باشووری ئێرانە، هەرچەند ئەم زاراوەیە ئەشکانییەکان و ساسانییەکان بەکاریان هێناوە و قسەیان پێ کردووە؛ وشەی (پالەوی)، زاراوەی ئەو کوردانەن کە بە زاراوەی (کەلهوڕیی) و (فەیلی) و (لەکیی) قسە دەکەن و لە وشەی (پاڵە) وەرگیراوە؛ (فەیلی)ش لە بنەڕەتدا (پالەوی) بووە و عەرەب ئەم وشەیەی گۆڕیوە بۆ (فەهەلەوی) و دواتر بووە بە فەیلی!؛ دوکتۆر موعین له وشەدانەکەیدا ئاماژەی پێ کردووە.

هاشمە

بە زاراوەی زازاکی واتە: مانگی ئاسمان، هەیڤ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!