ئاوه‌زێو

رووکێشی زێوین، شتێک که‌ به‌ ئاوی زێو رووکێش یان ره‌نگ کرابێ.

زیرەک

1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.

ئاری

1. نیشتەجێ، بەرانبەر بە کۆچەر؛ 2. کۆمەک، یاریدە؛ 3. تیرەیەک لە مرۆڤ کە ئێرانییەکان خۆیان بە پاشماوە یان لە رەگەزی ئەو تیرەیە دەزانن.

ڕابێژ

راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.

ڤایە

ئەوەتا، ئەوەها.

حەمزەل

هەمزەل، هەمزەلە، کەوشەک. جۆرێک یارییە: دەستەیەک دادێنەوە و دەستەیێکی دیکە بە سەر پشتیاندا بازدەدەن.

ئادینان

گوندێکە لە نێوان گوندەکانی کاکەسیا و ناسراوا لە ناوچەی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئاد.

باجەڵان

بەت گلا، بەت جلا، باجەڵان، نێوی هۆزێکی کوردە لە هەرێمی کرماشان، کە دەبنە دوو تیرە: (جەمەوەر و قازانلوو). هۆزی باجەڵان لە دەوروبەری قۆرەتوو و هەورێن و شێخان و قەسری شیرین و قازانییەی مەندەلی و ناوچەی دەرگەزێن و دەیژ و لەلای (قەزوێن) یش هەن. بۆ واتای وشەی باجەڵان بڕوانە وشەی کەڵوڕ لە بەشی کوڕان.

دیاوەشت

شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.

پڵنگ

1. گیانلەبەرێکی دڕندەیە؛ 2. تێکەڵوپێکەڵ و ئاڵۆز.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!