ئاراسته
له کوردیدا ئاراسته واته: رووی شتێک بهرهو کهسێک کردن. وهکوو سڵاوی ئاراسته دهکهم، یان تیرێکی ئاراسته کرد. بهڵام له فارسیدا ئاراسته واته: ئارایش کردن، رازاندنهوه، کۆکردنهوه و راخستن و زۆر مانای دیکه.
تۆڵاش
تۆڵاشەدار، پارچە و کەرت و کوتی دارێک کە بە ترێشتە دادەتراشێ.
گۆیژە
گۆییژ، بلچ، گڤیشک، 1. کێوێکە لە رۆژاوای شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان؛ 2. گەڕەکێکە لە داوێنی ئەم کێوە هەر لەو شارە کە ئەو گەڕەکە لەبەر ئەو کێوەی گۆیژە ئەو نێوەی بەسەردا بڕاوە.
ئاودەل
پۆڕی نێر، مەلێکە لە کەو بچووکتر، راو دەکرێ و گۆشتی دەخورێ.
پرووسکە
پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.
خانیل
خانیک و خانیل نێوی دوو هۆزی کورد بوونە لە ناوچەی شیراز، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دواتر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوونە و زۆربەشیان بە دەستی تورک و عەرەب لەناو چوون. ئێستەخری جوغرافیزانی گەورە لە 340 ی کۆچیدا نووسیویەتی: بنەماڵەکوردەکانی شیراز ئەوەندە زۆرن که لە ئەژمار نایەن؛ ابن حوقل لە ساڵی 367 ی کۆچیدا نووسیویەتی: کوردەکانی پارس یان شیراز سەرووتر لە 100 تیرەن کە من بۆ خۆم نێوی زۆرتر لە 30 تیرەیانم نووسیوە: خەسروی، شاکانی، ستامیری، ئآزەرکانی، بەندادمیری، رامانی، میرەکی، شاهۆیی و هیدیکە؛ مقدیسی ساڵی 375 ی کۆچی لە کۆپەڕی کتاب (احسن التقاسم فی معرفەالقالیم) نووسیویەتی: 33 هۆزی کورد لە پارس دەژین کە ئەژماریان 500 بنەماڵەن؛ ابن بلخی لە فارسنامەدا نووسیویەتی: شان و شەوکەتێک کە لەشکری فارس هەیەتی لەبەر بوونی کوردەکانە؛ یاقووتی حەمەوی لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا باسی شاری کورد (شهر کرد) ی شیرازی کردووە و زۆر لە نووسەرانی دیکەی دنیا باسی کوردەکانی ناوچەی شیراز یان فارسیان کردووە کە لە دەوروبەری ساسانییەکاندا بوونە چونکە بەر لە هێرشی عەرەب بۆ سەر ناوچەکە، شیراز شوێنەمێنگەی ئەو کوردانە بووە کە لە سەردەمی مادەوە لەوێ ژیاون هەتا سەردەمی ساسانییەکان.
دیلە
جۆرێک گەنمی سووتاوی رەشە.
حەمۆ
کورتکراوەی نێوی موحەممەدە.
دانەر
بناغهداڕێژ و درووستکهر.
نادر
کەموێنە، دەگمەن، بێهاوتا.