ئارپاکۆ
1. ئاگری پاک و پیرۆز؛ 2. نێوی یەکێ لە پاشاکانی ماد بوو.
چەپەر
1. سه‌نگه‌ر، خه‌ڵ؛ 2. ده‌رگا و دیواری له شووڵ یان به‌رد بۆ به‌رخ و کارژه‌له، کۆز، ته‌یمان؛ 3. ته‌ته‌ر، نارده، پۆسته‌به‌ر، نامه‌به‌ر، نه‌وه‌ن، شاتر؛ شاتر: به مانای نامه‌به‌ر پیاده‌ی خێرا و تیژڕۆ.
بێشاسپ
گوندێکە لە مەڵبەندی (گەورکایەتی) لە ناوچەی سەردەشت. هەندێ نێو لە کوردەواریدا هەن، بۆ نموونە: (بێشاسپ، بەێتاس، بێوتوون، بێژوێ، بێتووش، بێخمە، بێگۆڤە، بێتواتە، بێخاڵ، بێواس، بێلوو، بێڵەوار، بینگۆل، بێواس، بێساران) و هیدیکە که زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر و ریشەیان لە گاتاکانی زەڕدشدا هەیە، چونکە یەکەم وشەی هەموویان واتای بەغ دەدا کە دواتر بووە بە (بەت و بێ) وەکوو بێشاسپ.
نەردین
نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.
شووشان
1. رێک و جووان؛ 2. گوندێکە سەر بە کاڤاری زرکان لە ناوچەی شێروان لە باشووری کوردستان.
ئامان
1. قاپ و قاچاخ، ئیربار؛ 2. هاتووه بۆ نێرینه به زاراوه‌ی هه‌ورامی؛ 3. وشه‌ی په‌نابردن، هانابردن؛ 4. پاڕانه‌وه و ده‌خیل؛ 5. به زاراوه‌ی هه‌ورامی واته: هاتن؛ 6. وشه‌ی پێشبه‌ندی وشه‌دووانه‌ی (به‌ئامان و زامان)ه، وه‌کوو به ئامان و زامانیش نه‌هات.
زەڵم
1. ئاوی توێژ لەسەر؛ 2. گەورەکانییەکی پڕئاوی چەنئاشگەڕێنە لە سەرووی گوندی ئەحمەداواوە لە پشت شاری خورماڵ لە باشووری کوردستان.
میلکان
جێگای چادر و چێخبەرپاکردنی خێڵاتی کورد.
شۆڕەلاو
لاوی جووانچاک.
ڕەبەق
بێ زیادوکەم.