زبێ
سوکەڵەنێوی زوبێدەیە.
لاسۆ
کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.
بێرۆڤ
دەوەنێکی لێڕەوارییە.
بوویەر
1. رابردوو؛ 2. رووداو.
شەرمین
شەرمن، بەشەرم، بەحەیا.
پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
شۆڕەسوار
سووارکاری باڵابەرز و سووارچاک.
داژگر
داژگیر، بێژنگی کونبڵاو بۆ گەنم پاککردن.
شەمێلە
1. دانەوێڵە کە گاجووتی پێ قەڵەو دەبێ؛ 2. شەمۆڵەی ژنان.
دیانا
نێوی کچی ژووپیتر، خواژن (رب النوع) ی رۆمییهکان بووه؛ نێوی شارۆچکهیهکی کوردنشینه له باشووری کوردستان، که کوردی مهسیحی و موسوڵمانی تێدا دهژی. ئێستا نێوی دیانا کراوه به (سۆران).