گەشبین
کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.
کاجینە
دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە.
وێشا
بە هەورامی واتە: خۆی، خۆیان.
جەوێ
ئهم نێوه له حهیرانێکی کوردیدا که (مشکۆ)ی گۆرانیبێژ گوتوویهتی هاتووه.
کاشین
1. جۆرێک گەمەیە لە سەر بەفر؛ 2. زەویکێڵان.
نیازی
پێداویستی.
کامەران
بەئاواتگەییشتوو، کامڕەوا.
حەلان
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
ڕەتین
راکردن و هەڵاتن لە ترسان. رەتێن، لە چاوگی وشەی (رەتان) بە واتای راوەدوونان وەرگیراوە. (رەتێن رەتێنێک بوو مەپرسە)
ڕەوەک
رەوک، سرک، تۆڕ.