کەوی

1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن.

ساوا

1. تازەزێ، تازەپێگەییشتوو؛ 2. سەوزایی تازەدەرهاتوو.

ڤاری

1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.

ئەڵها

ئاڵها، تاسە، ئارەزوو، تەما.

خدران

گوندێکە لە باشووری کوردستان؛ (خدریک) یش هەر گوندێکە لەو پارچەیەی کوردستان.

سەروەر

سەرگەورە، سەردار، سالار.

زەڕنیشان

زێڕنیشان، بە زێڕ نیشانە کراو، وێنەی زێڕ.

سەگرمە

سەرەتای بەرەی شەڕ، ئەو شوێنەی کە سەنگەر دەگیردرێ؛ 2. نێوی شاخێکە لە ناوچەی کۆیە لە کوردستانی باشوور؛ 3. چیایی سەخت و چڕوپڕ.

بۆرچین

بۆرچیل، مێچکەمراوی.

داهات

1. بەهرەی زەوی، بەروبۆ؛ 2. مووچە و دەخڵی مانگانە لە کار و کاسپیدا؛ 3. هەڵاتنی پووڵ و پارەی زەماوەند خەتەنەسووران و هیدیکە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!