پەشمینە

لە پەشم سازکراو، پارچەیەکی جووان و نەرمە کە لە خوری ساز دەکرێ.

رادەر

تازەداهاتوو، نۆژەن، نووژەن. نوو، بە زاراوەی کرمانجی واتە: نوێ، تازە.

خەپار

بژار، خۆشبوونی کێڵگه‌ بۆ چاندن.

کووران

1. داری جەنگەڵی؛ 2. لە کاتی هاویندا کاتێک با لە پەنجەرەیەکەوە بۆ پەنجەرەیەکی دیکە دەرباز دەبێ و فێنک دەبێ، بەو بایە دەڵێن کووران؛ 3. تێپەڕینی با لە دەلاقە یان پەنجەرەیەکەوە بۆ دەلاقە یان پەنجەرەیەکی دیکە.

دیسا

دیسان، ئه‌مجاره‌ش، دووباره‌، ئێدن.

زۆرۆ

1. زۆران، زۆرەبازی؛ 2. کورتکراوەی نێوی (زۆراو)ە.

هەیبەر

سووژە، دۆز و مەبەستێکی شیاوی نووسین.

نادە

میوەیێ کە زوو پێبگا.

پلوورە

1. پلوور، بلوور، لوولە؛ 2. خەڵێف، خەڵەف، جێگەهەنگی لەدارهەڵکۆڵدراو؛ 3. گوندێکە لە دۆژ سوورەبان و وسێوەڕ لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

قەزاز

1. زەنگیانەهۆن؛ 2. ئاوریشم فرۆش؛ 3. هەوای گۆرانییەکی کوردیی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!