تەوار
1. مێچکەی هەڵۆ، هەڵۆی مێ؛ 2. منداڵی خڕوخۆڵ و هەراش.
فریشتە
1. بەندەی خودا لە ئاسمان، پەری؛ 2. زۆر جووان؛ 3. بەخت، وەکوو: فریشتەی یارە.
چاتمە
1. پێکههڵپهسارتنی سهری چهک یان تفهنگ و دانانی له زهویندا به تۆزێک نێوانهوه له کاتی وچاندا؛ 2. وهستانی کۆمهڵێک نیگابان و کێشکچی له شوێنێک.
قەسیلە
جۆرێ کەچکی دارین.
شێردڵ
1. ئازا و بەجەرگ؛ 2. وەک شێر نەترس.
دڵشاد
بەکەیف، دڵخۆش، خەنی.
ئادۆ
له کۆندا نێوی خودای با بووه. ئهم نێوه لهناو کوردهکانی کوردستانی رۆژاوا و لوبناندا وافره. بڕوانه وشهی ئاد.
بێخاڵ
1. سادە و بێخەوش؛ 2. بەفری سپی؛ 3. ئاوی پاک و بێگەرد؛ 4. شوێنێکی پڕئاوی چەندئاشگەڕێنە نزیک بە شاری رواندز، لە کوردستانی باشوور کە بە سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و بە یەکێ لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.
ڕامتین
نێوی چنگژەنێکی سەردەمی خەسرەوپەرویزی ساسانی بووە.
بەیتۆ
1. بەیتی بچووک، حەیرانۆک؛ 2. یەکێ لە هەواکانی مۆسیقای کوردی. بەیت لە زمانی کوردیدا واتای چیرۆک دەدا و هیچ پێوەندییەکی بە (بێت) عەرەبییەوە کە مانای ماڵ دەدا، نییە. بڕوانە بەێتاس لە بەشی کوڕان و هۆنیا لە بەشی کچان.