بنەوان

1. بنەوا، ئەو کەسەی کاری ناو ماڵ بەڕێوە دەبا؛ 2. قاعدە.

کوردان

کۆی وشەی کورد، کوردگەل، کوردەیل.

تێکۆشەر

کارامە و خەباتکار.

سوورانە

1. میوانداریی بە هۆی خەرمانهەڵگرتنەوە؛ 2. دیاری وەرزێر بۆ ئاغا؛ 3. کێلەیەک لە هەر بنەتۆیەک لە خەرمان بۆ ئاغا دێ.

سەفان

زنجیرەی چیا.

ڤیانا

1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان .

ترووسکە

بریقە، برووسکە.

سمڵ

بەری دارێکە وەکوو مێخەک بۆنخۆش.

زاوەرە

1. زاڕۆک، رۆڵە؛ 2. زاوەر، بوێری.

سکاڵا

1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!