پوورە

1. جیلی تازەی هەنگ؛ 2. سووتووی کێشراوی تریاک.

جابێ

سووکەڵە نێوی جابر.

کارداکا

مینۆرسکی لە زمانی (تورداگین)ەوە دەڵێ: بە پێی دوو پارچە بەردەنووسی وەدیتراو، کە وێنەیان لەسەر بووە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، کارداکا وڵاتێک بووە لەناو وڵاتی ئاشووردا کە کورد بەڕێوەی بردووە. بڕوانە کاردۆ.

کاسان

1. کێوی لێژ و هەوراز؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان .

دڵڕفێن

جوان و دڵگر، زه‌ریف و له‌به‌ردڵان.

زاکە

جریوەی بەچکەمەل، جریوەی زەڕنەقووتە.

سورمە

1. کل، کڵەی چاو، تۆزی بڕەی زێو لە رەنگی رەشی ئاماڵسوور بۆ چاو یان موورەشکردن؛ 2. پەراوێزی بە زێو چندراوی عابا.

پاکۆسا

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باشووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

شەنگۆ

جووانچاک.

هەستار

هەستر، ئەسر، فرمێسک، ڕۆندک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!